زانکۆی جیهان – هەولێر بەستەرى بەشداریکردن لە کۆرسى هاوینە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ فێرخوازانى کارا دەکات
سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان – هەولێر، بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی International Foundation Group (IFG)، مژدەی دەستپێکردنی کۆرسێکى هاوینەی بۆ فێرخوازانی خۆی ڕادەگەیەنێت و داوا لە فێرخوازان دەکات، ئەوانەى خوازیارن بەشدارى لەو خولەکە بکەن ناوى خۆیان لەو بەستەرەى خوارەوە تۆمار بکەن.
ئەم پڕۆژەیە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ ئەوەى بتوانن لە وەرزی هاوینی ساڵی 2026 گەشتێکی خوێندن و فێربوون بۆ شاری لەندەن ئەنجام بدەن و سوودمەند بن لە خولێکی چڕ بۆ پەرەپێدانی تواناکانی زمانی ئینگلیزی، کە وردەکارییەکەى بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ماوەی گەشتەکە بریتیە لە (12) ڕۆژ، بە جۆرێک لە 2026/7/5 دەستپێدەکات.
- خشتەی کارەکان:
- 30 کاتژمێر وانە خوێندنى ئاکادیمی لە بەناوبانگترین نوسینگەکانى پەیمانگەی IFG لە شاری ئۆکسفۆرد/لەندەن.
- ڕۆژانە بۆ ماوەى (3)کاتژمێر وانەی زمانەوانی زمانی ئینگلیزی دەخوێندرێ.
- پێشەکییەک بۆ خوێندنی باڵا و ئاشنابوون بە زانکۆکانی بەریتانیا.
- سەردانیکردنی گرنگترین شوێنە گەشتیاری و کەلتوورییەکانی لەندەن و شارەکانی دیکە.
- خزمەتگوزارییەکان:
- تکتی فڕۆکەی چوون و گەڕانەوە (هەولێر – لەندەن – هەولێر) بە تێچووی 800 دۆلار.
- شوێنی مانەوە لە هوتێلێکی 4 ئەستێرەیی بۆ ماوەی 12 شەو، لەگەڵ نانی بەیانی بە تێچووی 900 دۆلار (تێچووی ژوور دابەش دەکرێت لەنێوان دوو قوتابی).
- تێچووی خواردنی ڕۆژانە 45 دۆلار.
- تێچووی گواستنەوەی ناوخۆیی 20 دۆلار لە ڕۆژێکدا.
- خزمهتگوزارییهكانی IFG بۆ بهدهستهێنانی ڤیزا (تێچوو: 15,000 دینار بۆ ههر كهسێك).
- دابینکردنی خشتەی گواستنەوەی ناوخۆیی و ڕێبەرایەتیکردنی گەشتیاران.
- مەرجەکانی بەشداریکردن و پێداویستییەکانی ڤیزا:
- پاسپۆرتێکی نوێ و کارا.
- بەڵگەنامەی خوێندن لە زانکۆ (کە دڵنیایی دەدات لە بەردەوامبوونی فێرخواز لە خوێندن).
- بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی (پێویستە فێرخواز ئاستێکی باشی زمانی ئینگلیزی هەبێت).
- هەژمارى بانکی کەتوانای دارایی فێرخواز یان کەفیلەکەی (دایک یان باوک) بسەلمێنێت.
- دەستەبەرى بریکاردەر لە دایک و باوک یان بریکار بۆ دابینکردنی تێچووی گەشتەکە.
- وێنەیەکی فەرمی فێرخواز.
تێچووی بەشداریکردن:
- 250 هەزار دینار بۆ تۆمارکردنی ناوی فێرخواز و ڕێکخستنی دۆسێی ڤیزا.
- 1350 دۆلار تێچووی خولی زمانی ئینگلیزی (کە لە کاتی وەرگرتنی ڤیزادا دەدرێت).
وادەی گرنگ:
- دەستپێکی تۆمارکردن: 2025/11/1
- کۆتا وادەی تۆمارکردن: 2025/12/15
- کۆتا وادەی پێشکەشکردنی بۆ پێداویستیەکانى وەرگرتنى ڤیزا: 2026/1/15
- کۆتا وادەی گرتنى شوێنی مانەوە و گواستنەوە: 2026/3/31
بۆ خۆتۆمارکردن کلیک لەم بەستەرە بکە و (کلیک لێرە بکە) ناوى خۆت و زانیارییەکان بە دروستى پڕ بکەوە، بۆ دەسکەوتنى هەر زانیارییەکى دیکە لە بارەى خولەکە دەتوانن سەردانى ئۆفیسى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆ لە باڵەخانەى سەرۆکایەتى زانکۆ بکەن.




