زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارى کارا لە چالاکییەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تێدئێکس نیشتمان دەکات.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤) لە هۆڵى سەعد عەبدوڵلا لە شارى هەولێر چالاکیەکانى کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تێدئێکس نیشتمان (TEDx Nishtiman 2024) بەڕێوەچوو، گروپى جیهان سپۆنسەرى کۆنفرانسەکەى کرد، هاوکات زانکۆى جیهان-هەولێر بە کۆمەڵێک فێرخوازى خۆبەخش بەشدارى دیار و بەرچاویان هەبوو.
لە میانەى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسەکەدا چەندین قسەکەر لە بوارە جیاوازەکان باسی ئەزموونی کار و رێگەی سەرکەوتنەکانیان کرد، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەى زانیاری دروست و بەردەوامیدان لە کاروچالاکى لە کۆمەڵگە تا گەیشتن بە سەرکەوتنەکان، بۆ ئەو مەبەستەش قسەکەرەکان بیرۆکە و ئەزموونە پێشەنگەکانیان باسکرد، هەروەها کۆمەڵێک بابەتی جیهانی پەیوەست بە پێشخستنی داهێنان و گۆڕانکاری ئەرێنی لەناو کۆمەڵگادا تاوتوێکرا.
تێدئێکس کۆنفراسێکی جیهانییە، ساڵانە لە دەیان وڵات لەلایەن گەنجانی خۆبەخشەوە رێکدەخرێت ، ماوەی چەند ساڵێکیشە لە هەرێمی کوردستان بەناوى تیدێکس نیشتیمان (TEDx Nishtiman) ئەنجام دەدرێت و ئامانج لێی بەرەو پێشچوون و هاندانی گەنجانە بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان، لە میانەى بەڕێوەچونى چالاکیەکانى ئەمساڵیشدا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەى خۆبەش لە هەماهەنگی خزمەتگوزاری لۆجستی و بەڕێوەبردنی پرۆگرامی بەشداریان کرد و، توانایەکى ناوازەیان نیشان دا.