زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداری لە شەشەمین پیشانگەى نێودەوڵەتی چین و وڵاتانى عەرەبى کرد
بەبەشدارى زانکۆى جیهان-هەولێر شەشەمین پیشانگەى نێودەوڵەتى چین و وڵاتانى عەرەب لە شاری یینچوان پایتەختی هەرێمی نینگشیا هوی لە باکوری ڕۆژئاوای چین کرایەوە.
لەو پیشانگەیەدا، کە لە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢١/٩ تا ٢٤/٩/٢٠٢٣) بەڕێوەچوو، د.حەسەن فەهمی دەلۆیی، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە بە نوێنەرایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە پیشانگەیەکەدا کرد، کە دەیان لێپرسراوى وڵاتى چین بەتایبەت لە وەزارەتى دەرەوە و بازرگانى و، زیاتر لە شەش هەزار دامەزراوە و کۆمپانیاى ناوخۆیی و نێودەوڵەتى لە ١١٢ وڵات و هەرێم بەشدارییان تێدا کردبوو.
پیشانگەکە وەک پردێک کاری کرد و، هەلومەرجى لەباری بۆ ئاسانکاری ئاڵوگۆڕ و هاوکاری بۆ دامەزراوە و کۆمپانیا چینی و عەرەبیەکان ڕەخساند، جگە لەوەش، لە میانی ئەو کۆنفرانسانەى لە ڕۆژانى پیشانگەکەدا پێشکەشکران ئاستی باڵای هاوکاری زانستى و تەکنەلۆژیا گرنگى زۆرى پێدرا، بەتایبەت لە ڕێنماییکردنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، لە ڕێگەی چالاکییە ئەکادیمییەکان جەختى زۆرى لەسەر کرایەوە، لەو چوارچێوەیەشدا نوێنەرى زانکۆى جیهان-هەولێر لە یەراوێزى پیشانگەکەدا چەندین دیدار و کۆبونەوەى لەگەڵ نوێنەرى دامەزراوە بەشداربوەکان بەڕێوەبرد، بەئامانجى فراوانکردنى بازنەى پەیوەندییەکانى زانکۆ و، سودوەرگرتن لە دەرفەت و گۆڕانکارییەکان.