زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداری لە هەڵسەنگاندنی ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان بۆ ساڵى (٢٠٢٥) دەکات
وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی ئەکادیمی نێودەوڵەتی، زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداری لە یەکىناوبانگی ئەکادیمی جیهانیدا کرد، کە پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە دیاریکردنی ڕیزبەندی زانکۆکان. ئەم ڕاپرسییە کە بە هێماى (OAA5018672428) تۆمارکراوە، بۆچوونی پسپۆڕان لەسەر لایەنە جیاوازەکانی زانکۆکانی جیهان کۆدەکاتەوە، لەوانە کاریگەریی توێژینەوە، کوالیتی وانەوتنەوە و ئاسۆی نێودەوڵەتی.
لەو چوارچێوەیەدا مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر مەهدی قاسم ئاغا سەرۆکى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە نوێنەرایەتى زانکۆ بەشدارى لەو ڕاپرسیەدا کرد. ڕاپرسیەکە لەلایەن ڕیزبەندى نێودەوڵەتى (Times Higher Education ) بەریتانى بۆ خوێندنی باڵا بۆ ساڵی (٢٠٢٥) ئامادەکراوە و، بە سەرچاوەیەکی کاریگەری بۆ هەڵسەنگاندنى لایەنى ئەکادیمی و دامەزراوەکان لە ئاستی جیهان دادەنرێت.
بەشداریپێکردنى ئەو مامۆستایەى زانکۆى جیهان-هەولێر ئاماژەیەکى گرنگە بۆ پێگەى زانکۆی جیهان-هەولێر وەک دامەزراوەیەکی ئەکادیمی کاریگەر لەسەر ئاستى جیهان، جگە لەوەش دوپاتکردنەوەى پێگەى زانستى ئەو مامۆستایە نیشان دەدات، کە کە خاوەنی چەندین توێژینەوەی زانستى و ئەکادیمى بڵاوکراوەیە لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە دیارەکان، لەو بارەیەوە مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر قاسم ئاغا وتی، “من شانازی دەکەم کە بە نوێنەرایەتی زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداریم لەو ڕاپرسییە جیهانییەدا کردوە، ئەوەش دەرفەتێکی بەنرخە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەکادیمی نێودەوڵەتی و، پیشاندانى ئەو کارە نایابانەی کە لە زانکۆکەماندا ئەنجام دەدرێن”.
لە ڕێگەی ئەم بەشداریکردنەوە، زانکۆی جیهان-هەولێر پابەندبوونی خۆی بە باشی ئەکادیمی بۆ پەروەردەکردنی ژینگەیەکی توێژینەوەی گەشەسەندوو دووپات دەکاتەوە، زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ هاوبەشی نێودەوڵەتی، کە کوالیتی خوێندن و پەروەردە و زانست بەرز دەکاتەوە و، پێگەى خۆی لە ناوەندە ئەکادیمیەکانى جیهان بەهێزتر بکات.