زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بەناوبانگ لە سعودیە دەکات
کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشداری لە شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دەرمانسازی و ژەهرناسی (KSAPT 2025) دەکات، کە بریار وایە لە ڕۆژانی 27 تا 29ی تشرینی یەکەمی 2025 لە هۆتێلی نارسیس ڕۆیاڵ لە سعودیە بەڕێوەچوو.
ئەم گەشتە زانستییەى فێرخوازان بە سەرپەرشتی دکتۆر ئەنس خوری و بە یاوەری خاتوو منار فڕاس، یاریدەدەری تاقیگە، و مستەفا سەردار فێرخوازى قۆناغی چوارەمی دەرمانسازی بەڕێوەدەچێ. کۆنفرانسی (KSAPT 2025) لەلایەن کۆمەڵەی دەرمانسازی سعودیە (SPS) بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی ڕێکخرابوو، لەژێر چەتری لوتکەی جیهانی نایابی پزیشکی دادوەری (GFEX) بەڕێوەدەچێ – کە یەکێکە لە دیارترین بۆنە نێودەوڵەتییەکان لە کەرتی چاودێری تەندروستیدا. کۆنفرانسەکە ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتى پڕۆفیشناڵە پێشەنگەکان، توێژەران و پسپۆڕانی ناوچەی کەنداو، جیهانی عەرەبی، و جیهان، کۆکرۆتەوە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و لێکۆڵینەوە لە پێشکەوتنەکانی دەرمانسازی و ژەهرناسی.
زانکۆی جیهان-هەولێریش وەک زانکۆیەکى پێشەنگ لەنێو دامەزراوە دیارەکاندا بەشدارى لەو کۆبوونەوە جیهانییەدا دەکات، ئەمەش پابەندبوونی خۆی بە داهێنانی زانستی و بەشداری نێودەوڵەتی نیشان دەدات.




