زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداری کارا لە سێیەمین پیشانگەی (METEX) لە هەولێر دەکات
ڕۆژى سێشەممە، ڕێکەوتى (06-05-2025)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا سێیەمین پیشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە هەولێر ناسراو بە (میتێكس2025) کردەوە.
زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى گروپى جیهان بەشداریەکى کارایی چالاکیەکانى پیشانگەکەى کردوە و، ڕۆژانە تیمى زانکۆى جیهان-هەولێر بەرنامە ئەکادیمییەکانی، پڕۆژەکانی فێرخوازان و هاوبەشییەکانی نمایش دەکەن و، بە سەردانیکەرانیان دەناسێنن، بۆ ئەوەش دیدگاى زانکۆ و ئامانج و کارەکانى و ، پێگە زانستیەکەى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى، هەرێمایەتى، ناوچەیی، عێراق و ناوخۆى کوردستان بۆ سەردانیکەران باس دەکەن، سەردانیکەرانیش بەگەرمى پێشوازیی لە کار و چالاکیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکەن.
لە سێیەمین پیشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی (METEX) زیاتر لە (120) كۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری لە (20) وڵاتەوە، بەشدارییان کردوە، پیشانگەکە تا ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتى (08-05-2025)، بەردەوام دەبێت، کەرتى خوێندنى باڵا و پەروەردەش وەک سێکتەرێکى گرنگى پێشخستنی کەرتی گەشتیاری لە ڕێگەی ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى و داهێنان و ڕاکێشانى فێرخوازانى نێودەوڵەتى ڕۆڵى گرنگى لە پەرەپێدانی پیشەسازی گەشتیاری هەیە، زانکۆى جیهان-هەولێریش وەک ناوەندێکى ئەکادیمى زانستى توانیوەیەتى ڕۆڵێکى دیار و بەرچاوى هەبێ.