
زانکۆی جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندی سایتەیشن لە وێبساینس (WoS) یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانە
زانکۆی جیهان-هەولێر خەرمانێکی دیکەی خستە سەر خەرمان و دەسکەوتە زانستیەکانی و، لە نوێترین ڕیزبەندیدا کە ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتى (8/1/2022) لە ڕیزبەندى سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) بڵاوکرایەوە، توانى پلەى یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنێ و، لەسەر ئاستى زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانیش لە پلەى چوارەمدایە.
زانکۆی جیهان-هەولێر وەک ناوەندێکی گرنگی مەعریفی و زانستی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ئەکادیمیە لە کوردستان، بەردەوام هانی مامۆستایان و فێرخوازان دەدات بەتوێژینەوەی زانستی برەو بەتواناکانیان بدەن و، لە ڕێگەی دەرئەنجامی توێژینەوەکانیان خزمەت بە سێکتەرە جیاکان بکەن و، چارەسەرى گرفتەکانی کۆمەڵگە چارەسەر بکەن، بەەستهێنانى ئەو پێشەنگبونە ئەو ڕاستیە دوپات دەکاتەوە، کە زانکۆى جیهان-هەولێر و مامۆستاکانی توانایەکی زۆریان هەیە، ئاست و کواڵیتی توێژینەوەکانیان لە ئاستی ستانداردە زانستییەکاندایە و، توانیویانە توێژینەوەکانیان لە باشترین گۆڤارە زانستییە جیهانیاکاندا بڵاو بکەنەوە و، زۆرترین فاکتەری کاریگەریان کۆ بکەنەوە.
سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) یەكێكە لەسەرچاوە سەرەكی و گرنگەکان بۆ گەڕان و بەدەستهێنانى زانیاری و هاوكاری زانستى بۆ فێرخوازانى خوێندنی باڵا و توێژەران و مامۆستایان، چونکە پەرتوك و توێژینەوەى زانستى و بڵاوكراوەی زانستی تێدا بڵاودەكرێتەوە، بۆ ساڵی 2021 لەسەر ئاستى عێراق (71) زانكۆ و کۆلێژە زانکۆى ناویان تۆمارکراوە، زانکۆى جیهان-هەولێر)یش وەک زانکۆیەکى پێشەنگ ناوى تۆمارکراوە.