زانکۆی جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندی نێودەوڵەتى سکۆپوسدا پێگەیەکی دیارى و پێشەنگى لەنێو دامەزراوە ئەکادیمییەکانی هەرێمى کوردستان و عێراق هەیە
لە بەڵگەیەکی سەرنجڕاکێشدا کە ئاماژەیە بۆ پەرەسەندنی هێزی توێژینەوەی زانستى، زانکۆی جیهان-هەولێر توانى پلەی نایاب لە ڕیزبەندی ئەکادیمی بەناوبانگی سکۆپوس (SCOPUS) بەدەست بهێنێت.
لەو ڕیزبەندییەدا، کە لە مانگی ئایاری (٢٠٢٥) بڵاوکرایەوە و، ماوەی ساڵانى خوێندنى (٢٠١٩ تا ٢٠٢٥) کردۆتە بنەما، زانکۆی جیهان-هەولێر لە پلەی هەشتەم لە نێوان سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانی عێراق لە پێوەرەکانی کاریگەری پشت بەستن بەپێی بوارەکانی زۆر بەدواداچوون مسۆگەر هاتووە. لەوەش سەرنجڕاکێشتر؛ زانکۆی جیهان-هەولێر لە پلەی دووەم لە نێوان سەرجەم زانکۆکانی عێراق لە پێوەرەکانی کاریگەری پشت بەستن بەپێی بوارەکانی زۆر خوازراو هاتووە، ئەم پێوەرە کە بە ستانداردێکى گرنگ بۆ پێوانەکردنی کوالیتی و کاریگەری توێژینەوەى زانستى دادەنرێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەرهەمی زانستی زانکۆى جیهان-هەولێر نەک هەر گرنگە، بەڵکو بەپێی ستانداردە جیهانییەکان لە بوارە ئەکادیمییە پەیوەندیدارەکان کاریگەرییەکی نائاسایی هەیە و، بەشداری بەرچاوى لە وتاری ئەکادیمی جیهانی و بەرهەمهێنانی زانست هەیە.
بەرزبوونەوەی خێرای ئاستى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندییە کاریگەرەکانی سکۆپوسدا، ئاماژەیەکى ڕوونە بۆ دیدگە و ستراتیژی زانکۆ بۆ وەبەرهێنانی باشتر لە توێژینەوەى زانستیدا، ئەم دەستکەوتە دووانەیە کە پلەی هەشتەمی لەسەر ئاستی عێراق و، پلەى دووەمی لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان بەدەستهێناوە پێگەیەکى زانکۆى جیهان-هەولێر لەسەر ئاستى هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ توێژینەوەى زانستى پتەوتر دەکات، هەروەک بەڵگەیەکى گرنگیشە کە زانکۆى جیهان-هەولێر خاوەن نوخبەیەک لە زانا و توێژەرى بەتوانایە و، هاندانى بەردەوامیش هەیە بۆ ئەوەى توێژینەوەی پێشکەوتوو و ڕەسەن و ئاستبەرز ئەنجام دەدات.
بۆ خوێندنەوەى وردەکارى ڕیزبەندییە کلیک لەم بەستەرە بکە: