لە زانکۆی جیهان – هەولێر کۆرسی پێداگۆجی بۆ مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا
ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ٢٢ و ٢٣/٩/ ٢٠٢٤ ، لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵسەنگاندنی کۆتایی بۆ (٨٩) مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان و، بەشداربوو لە کۆرسى پێدگۆجى بە سەرکەوتووانە ئەنجامدا.
خولەکە بۆ ماوەی شەش هەفتەی بەردەوامبوو، کە لەهەر هەفتەیەکدا سێ ڕۆژی ڕاهێنانی لەخۆ گرتبوو، و کۆی گشتی (٥٤) کاتژمێری خایاند، کە بە سەرپەرشتی بەشی پەروەردەی گشتی و ئەکادیمیای جیهان ڕێکخرابوو، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی جیهان – هەولێر و وەزارەتی پەروەردە.
هەڵسەنگاندنەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامبوو: ڕۆژی یەکەم تاقیکردنەوەیەکی پراکتیکی ئەنجامدرا کە تیایدا تیشک خرایە سەر تەکنیکە پەروەردەییەکان و بەکارهێنانیان، لە ڕۆژی دووەمدا لە ڕێگەی تاقیکردنەوەیەکی تیۆریەوە هەڵسەنگاندن لەسەر بابەتەکانی (شێوازەکانی وانەوتنەوە، پێوانە و هەڵسەنگاندن، دەروونناسی پەروەردەیی، و ستراتیژیەکانی بەڕێوەبردنی پۆل) ئەنجامدرا .
زانکۆی جیهان – هەولێر ساڵانە ئەم خولە دەکاتەوە کە تیایدا مامۆستایان بە نوێترین پێشکەوتنەکانی وانەوتنەوە تەیار دەکرێن، لەژێر ڕێنمایی پسپۆڕ و شارەزایانی تایبەتمەند و ئەمەش ڕاوندی سێیەم بوو کە لە زانکۆی جیهان ئەنجامدرا.