
سه‌ردانی وه‌فدی قونسولگه‌ری ئه‌مریكی بۆ زانكۆی جیهان-هه‌ولێر
به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 10/2/2016 وه‌فدێكی قونسولگه‌ری ئه‌مریكی له هه‌ولێر سه‌ردانی زانكۆی جیهان-هه‌ولێری كرد‌و له لایه‌ن دكتۆر فوئاد مه‌ولوود شریف سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی لێكرا.
مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌یان گفتوگۆ كردن بوو له‌سه‌ر دروستكردنی هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌نێوان قونسولگه‌ری ئه‌مریكی و زانكۆكه‌مان.
له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كۆڕسی بره‌وپێدان له چه‌ند بوارێكی تایبه‌ت هه‌م بۆ مامۆستایان هه‌م بۆ قوتابیان.
شایه‌نی باسه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕسهكان ده‌درێت.