سیمینارێک دەربارەی سیستەمی ئەلیکترۆنی نمرە پێدان لە زانکۆ
لە درێژەی بەرنامەکانی چالاکی قوتابیان لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە قوتابیانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر ئامادەی سیمینارەکە بوون حسن رائد نجم، قوتابی قۆناغی دووەم، هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بە ناونیشانی “سیستەمی نمرەپێدانی زانکۆ” لە ڕۆژی دووشەمە ١٠/٠٢/٢٠٢٠
لە سیمینارەکە باس لەسەر بنەماکانی دیزاین کردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی و هەروەها سوودەکانی جێبەجێکردنی بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی نمرەی قوتابیان لە زانکۆ کرا. ئەم جۆرە چالاکیانە، دەرفەتێکە بۆ تێگەیشتنی زیاتری قوتابیان لە بابەتە زانستیەکان، لە ڕیگەی پێشکەشکردنی سیمینار و وتووێژ.