
سێمینارێک دەربارەی پرۆتۆکۆلەکانی نێتوۆرک
بەڕێز دوکتۆر ریم جعفر اسماعیل، مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر، هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بە ناونیشانی “کاریگەری هێزی سیگناڵ لەسەر پرۆتۆکۆلەکانی دۆزینەوەی ڕێگا لە نێتوۆرکی بێ سیم” لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧/١١/٢٠١٩. مامۆستایانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر ئامادەی سیمینارەکە بوون.
لە سیمینارەکە باس لەسەر گرنگی لەبەر چاو گرتنی هێزی سیگناڵ لە نێتوۆرکی بێ سیم کرا کە تا چەند ئەبێتە هۆی کاراتر بوونی پرۆتۆکۆلەکانی دۆزینەوەی ڕێگا لە نێتوۆرک.