
سێمینارێک دەربارەی ژیانی سەوز
بەڕێز دوکتۆر شیهاب احمد حمید، مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر، هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بە ناونیشانی “بەرەو ژیانێکی سەوز: ڕیگاچارەیەک بۆ کۆنترۆڵی E-waste بە لەبەرچاو گرتنی ڕەهەندە مۆڕاڵیەکان” لە ڕۆژی یەکشەممە ١٧/١١/٢٠١٩. مامۆستایانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر ئامادەی سیمینارەکە بوون.
لە سیمینارەکە باس لەسەر گرنگی ئەو کێشانە کرا کە بە هۆی بەکارهێنانی زۆری وزە بۆ وەبەرهێنانی بەرهەمە ICTەکان لە ژینگە درووست ئەبن. هەروەها ئاماژە درا بە گرنگی بەرپرسیارەتی تاک و ڕیگاچارە تەکنیکیەکان بۆ باشتر بەکارهێنانی وزە.