سەردانی زانستی بۆ كۆمپانیای حەیات بۆ خواردنەوە گازیەكان
بەشی كارگێڕی كار لە كۆلێژی زانستە دارایی و بانكیەكان لە زانكۆی جیهان / هەولێر ، رۆژی 8/ 4/2019 هەڵسا بە رێكخستنی سەردانێكی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەكە بۆ كارگەی (حەیات) بۆ خواردنەوە گازیەكان لە هەولێر . لەم سەردانیەدا قوتابیان ئاشنای سیستمی بەڕێوەبردنی عەمبارەكان و فرۆشتن و سەرچاوە مرۆییەكان بوون ، لەگەڵ شێوازی بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكە و هێڵەكانی بەرهەمهێنان و ئەو شێوازانەی كە كۆمپانیا پەیڕەوی دەكات لە بە بازاڕكردنی كاڵاكەی