سەردانی سەنتەری ئەوروپی بۆ چارەسەری سرووشتی
بەشی چارەسەری سرووشتی لە زانكۆی جیهان – هەولێر لە رۆژی 21/04/ 2019 هەڵسا بە رێكخستنی سەردانێكی مەیدانی بۆ سەنتەری تەندروستی ئەوروپی بۆ قوتابیانی قۆناغی یه كی بەشەكە. لەم سەردانیە دا قوتابیان گوێیان گرت لە وانەیەك دەربارەی چۆنیەتی چارەسەركردنی نەخوش به ئەڵتراساوند (Ultrasound Therapy) و بە شێوەیەكی پڕاكتیكی چارەسەریەكەیان بینی . ئەمەو ئەم چارەسەریە پسپۆڕانی چارەسەری سرووشتی ئەم چارەسەریە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و پاڵپشتیكردنی زوو یەكگرتنەوە ی چنراوەكانی لەش بەكاری دێنن .