سەردانێکى زانستی بۆ فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر ڕێکخرا
بەئامانجى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى کارکردن لە بوارى ئاى تى، سەرۆکایەتى بەشى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەم ڕێکخست.
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتى (٢٦/٠٤/٢٠٢١) بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکى زانستی بۆ تاقیگەی تەکنۆلۆجیای گەیاندنی وایرلێس لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن و کۆمپیوتەر بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم ڕێکخست.
ئامانجی سەرەکی ئەو سەردانە زانستییە، کە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر )دکتۆر ریم جعفر اسماعیل) ئەنجامدرا، ئاشنابوونی زیاتری فێرخوازان بوو بە ئامێر و تەکنۆلۆجیا جیاوازەکانی گەیاندنی وایرلێس.
لە ماوەی ئەم چالاکییە، مامۆستای یاریدەدەر )عادل حسین محمد)، سەرۆکی بەشی ئەندازیاری گەیاندن و کۆمپیوتەر، باسی لە گرنگی گواستنەوە بە شێوازی وایرلێس لە تۆڕی کۆمپیوتەری کرد. هەر لە میانەی بابەتەکەدا، بە نیشاندانی جۆرە جیاوازەکانی ئانتێن، چۆنییەتی بەکارهێنانی ئانتێن و تەکنۆلۆجیای وایرلێسی بە مەبەستی گواستنەوەی زانیاری لە تۆڕی کۆمپیوتەری بۆ فێرخوازان باسکرد.
لە کۆتایی ئەم سەردانە، فێرخوازان پرسیارەکانیان لەبارەی گواستنەوەی زانیاری بە شێوازی وایرلێس و لایەنە باش و خراپەکانی ئاراستەی مامۆستا عادل کرد. دواتر بە هێنانەوەی کۆمەڵیک نموونە لەبارەى سوودەکانی بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای وایرلێس و ڕێگەچارەکان بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانی بەردەم بەکارهێنانی ئەم تەکنۆلۆجیایە، وەڵامی پرسیاری فێرخوازان درایەوە.
ئامانجی سەرەکی لەم چالاکییە، جەخت خستنەسەر گرنگی تەکنۆلۆجیای گەیاندنی وایرلێس بوو، کە بە ناو دڵی IoT ناوی لێ دەبردرێت و یەکێکە لە شێوازە باوەکانی گواستنەوەی زانیاری لە تۆڕەکانی کۆمپیوتەری.