سەرۆکایەتى بەشى یاسا میواندارى دادوەرێک دەکات
سەرۆکایەتى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر میواندارى دادوەر (گەيلان سەيد ئەحمەد) کرد و، لە دیدارێکدا چەند بابەتێکى یاسایی و دادوەرى پێشکەش بەمامۆستایان و فێرخوازان کرد.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٨/١١/٢٠٢١) سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن، بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عبدولستار کەریم یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان میواندارى دادوەر (گەيلان سەيد ئەحمەد) کرد.
لە میانەى پێشکەشکردنى سمینارێکدا، کە لە هۆڵى (VIP) پێشکەشیکرد، دادوەر (گەيلان سەيد ئەحمەد) باسى لە بنەما یاساییەکان، ئەزموون و خوێندن و پراکتیکى لە بوارى یاسا و دادوەرى پێشکەش بەمامۆستایان و فێرخوازانى بەشى یاسا کرد و، چەندین ڕوونکردنەوەى پێویستى لەبارەى چۆنیەتى کارکردن لە دادگاکان پێشکەش کرد و، هیواى خواست فێرخوازانى بەشى یاسا سوود لە پاڵ خوێندنى ئەکادیمى زانکۆیی، سوود لە ئەزمون و شارەزاییانى بوارەکە وەربگرن.
سمینارەکە، بەپرسیار و تێبینی بەشداربووان و، وەڵامى دادوەر (گەيلان سەيد ئەحمەد) کۆتایی پێهات،