سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی گشتی بۆ بەرزکردنەوەی توانای زمانەوانى فێرخوازەکانى بۆنەیەکی سینەمایی ڕۆشنبیری ڕێکدەخات
لە هەنگاوێکی پەروەردەیی داهێنەرانەدا، سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/٢/٢٠٢٥) لە سینەما ئیمپایەر لە شاری هەولێر، چالاکیەکى زانستى بۆ بۆ فێرخوازانى قۆناغی دووەم و سێیەم لە خولی گفتوگۆ و ڕێزمان، بە سەرپەرشتی مامۆستاىى یاریدەدەری ڕۆژان عەلی و مامۆستاى یاریدەدەر شیرین لەتیف؛ سازکرد.
لە میانەى چالاکیەکەدا فیلمێک بەناونیشانی (William Tell) لەلایەن سەرپەرشتیارانەوە هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی فێرخوازانى بەشداربووی چالاکییەکە سەیری بکەن، ئەوەش دەرفەتی ئەوەی بە فێرخوازان بەخشی چێژ لە ئەزموونێکی سینەمایی ناوازە وەربگرن. لە کاتی پێشکەشکردنەکەدا، فێرخوازان پرسیاریان لەبارەی هەندێک وشەسازی نامۆ کرد، وەڵامەکانیان وەرگرتەوە و تێبینیان کرد و فێری ماناکانیان بوون، ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ فراوانکردنی زانیاری زمانەوانییان.
دوای فیلمەکە، چالاکییەکە شایەتحاڵی گفتوگۆی زیندوو بوو لەسەر شیکاری کارەکتەرەکان، وێناکردنی دیمەنەکان و ژانرە سینماییەکان، جگە لەوەی ستایشی ڕۆڵی ئەکتەرەکان کرا. لە ڕێگەی ئەم دیالۆگە بنیاتنەرەوە، فێرخوازان توانیان بۆچوونەکانیان دەرببڕن، توخمە سینەماییەکان بە وردی وەسف بکەن و وشەسازییە بەدەست هێنراوەکان لە چوارچێوەیەکی واقیعی و پراکتیکیدا بەکاربهێنن. هەروەها لە چالاکییەکەدا دەرفەتی فێربوونی زمانی ئینگلیزی ڕەسەنی بۆ فێرخوازان ڕەخساند، ئەمەش توانای گوێگرتنیان بەرزکردەوە و هانیدا بۆ پەیوەندییەکی کاریگەر. هاوکات لە چوارچێوەی بەهێزکردنی لایەنی ڕێزمانیدا، فێرخوازان شیکارییان بۆ پێکهاتە زمانەوانییەکان کرد کە لە فیلمەکەدا بەکارهێنراون.
ئەم چالاکیە ڕۆشنبیرییە بووە ئەزموونێکی پەروەردەیی کاریگەرە بۆ باشترکردنی تواناکانی گوێگرتن و فراوانکردنی وشەسازی و پەرەپێدانی توانای شیکردنەوە و گفتوگۆکردن لەسەر ناوەڕۆکی سینەمایی بە زمانی ئینگلیزی.