
سەرۆکایەتى دەستەى ئەمیندارانى زانکۆکانى جیهان پرسەنامەیەک ئاراستەى سەرۆکى زانکۆى جیهان – هەولێر دەکات
بۆ کۆچى دوایی براى گەورەى، سەرۆکایەتى دەستەى ئەمیندارانى زانکۆکانى جیهان (هەولێر، سلێمانى، دهۆک) پرسەنامەیەکى ئاراستەى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، ئەمەى خوارەوە دەقى پرسەنامەیەکە:
پرسە و سەرخۆشى
بەناوى سەرۆکایەتى دەستەى ئەمینداران و سەرجەم مامۆستایان و کارمەندان و فێرخوازانى زانکۆکانى جیهان (هەولێر، سلێمانى، دهۆک)ەوە پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى بەڕێز (پ.د. أمجد صابر دەلۆ) سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکەین بەبۆنەى کۆچى دوایی (بهجت صابر دەلۆ)، کە دەکاتە براى بەڕێزیان، داواکارین لە خواى گەورە خواڵێخۆشبوو بەبەهەشتى بەرینى شاد بکات و سەبوورى بنەماڵەکەیان بداتەوە.
سەرۆکایەتى دەستەى ئەمیندارانى زانکۆکانى جیهان
(هەولێر، سلێمانى، دهۆک)
٢١/٢/٢٠٢١