سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دامەزراوەى (ASIC) دەکات
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەردانێکى زانستى گەیشتە ئیمارات بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دامەزراوەى (ASIC)، کە بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بەشێکى زۆرى پرۆگرامى بەشە زانستیەکانى خاوەن متمانەى دامەزراوەى نێودەوڵەتى (ASIC)ە، لە هەوڵەکانیشى بەردەوامە بۆ بەدەستهێنانى متمانەى هەمان دامەزراوە بۆ بەشە زانستیەکانى دیکەى، بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵى بەردەوامدایە بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زیاتر پرۆگرامەکان و، گونجانیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانى سەردەم.
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، لە میانەى پەراوێزى یەکەمین ڕۆژى بەڕێوەچونى کۆنفرانسەکەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٦/١٠/٢٠٢٣) دەستیپێکرد، چەندین دیدار و کۆبونەوەى ئەنجامدا و، لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان گفتوگۆى لەبارەى پێویستى بەرزکردنەوەى کواڵیتى خوێندن و پەرەپێدانى بەردەوام کرد.