سەرۆکى زانکۆى جیهان – هەولێر بەشداری لەسێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هۆشیاری ستراتیژی و حوکمڕانی زانکۆکانى عەرەب دەکات
لەنامەیەکی فەرمیدا، کە گەیشتوتە پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆىی سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى 10ی تشرینی دووەمی 2021، لەلایەن سەرۆکى ئەنجومەنی زانکۆکان عەرەبی نووسراوە، بانگهێشتى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کراوە تا لە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە 6-7/12/ 2021 لە عەممان ئامادەبن بۆ بەشداریکردن لە لەسێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هۆشیاری ستراتیژی و حوکمڕانی، کە وابڕیارە لە زانکۆى (شرق أوسط) لە عەمانى پایتەخت بەڕێوەبچێت.
هاوکات هەر لە بانگھێشتانەکەدا، سەرۆکى ئەنجومەنەکە بانگهێشتی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی کردوە بۆ بەشداریکردن لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی ئەمینداریەتى زانکۆکانی عەرەب، کە لە پەراوێزی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هۆشیاری ستراتیژی و حکومڕانى لە عەمانى پایتەختى ئوردون بەڕێوەدەچێت.
وەک لە بانگهێشتانەکەدا هاتووە، لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەردنى ئەنجومەنی زانکۆکانی عەرەبدا وا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى کۆمەڵێک بابەتی گرنگ بکرێت، هاوکات گفتوگۆ لەبارەى ئامانج و چالاکیەکانى سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی هۆشیاری ستراتیژی حکومڕانى بکرێ، ئەوەجگە لەدیاریکردنی ئەو زانکۆیەی دەخوازێت میوانداری چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هۆشیاری ستراتیژی و حوکمڕانی بکات.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلؤیی یەکێکە لەئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ئەنجومەنی زانکۆکانی عەرەب، ئەوەش بەپێی نوسراوی فەرمی ژمارە 53 / 421 لە ڕێکەوتی 1 / 6 / 2021، کە لەلایەن نووسینگەی پرۆفیسۆر دکتۆر عەمر عیزەت سەلامە سکرتێری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەب ئاراستەى دکتۆر ئەمجد سابیر دەلۆیی سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرا.