سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی لە مامۆستایان و فێرخوازان دەکات
بەبۆنەى بەدەستهێنانى ئەو سەرکەوتنە گەورەیەى تۆماریان کردوە، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی لە مامۆستایانى زانکۆ دەکات و سوپاس و پێزانینى تایبەتیان ئاراستە دەکات، ئەوەش دەقى پیرۆزبایى و سوپاسنامەى سەرۆکى (زانکۆى جیهان-هەولێر)ە..
بەڕێزان مامۆستایانى ئازیز
فێرخوازانى خۆشەویست
وەک دەزانین ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٨/١/٢٠٢٢) زانکۆکەمان بەهەوڵ و هیمەتى مامۆستایان و توێژەرانى ئازیزمان توانى لە نوێترین ڕیزبەندی سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) پلەى یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و، پلەى چوارەمى زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنێ.
ئەم دەسکەوتە زانستیە گرنگە دەگەڕێنینەوە بۆ ئاست و لێهاتویی مامۆستایانی زانكۆکەمان، هەوڵ و ماندوبون و، شەونخونیان کرد بۆ ئەوەی داتا و ئەنجام و، بەرهەمی توێژینەوەکانیان لە گۆڤاری زانستی ئاست بەرزدا بڵاوبکەنەوە و، ببنە هۆی بەرزڕاگرتنی ناو و ناوبانگى زانکۆى جیهان-هەولێر و، توانیویانە توێژینەوەکانیان لە باشترین گۆڤارە زانستییە جیهانیاکاندا بڵاو بکەنەوە و، زۆرترین فاکتەری کاریگەر کۆ بکەنەوە.
بەم بۆنە پیرۆزە سەربارى پیرۆزبایکردنمان لە مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆکەمان، سوپاس و پێزانینى سەرۆکایەتى زانکۆکەمان ئاراستەى یەکەیەکەى مامۆستایان و توێژەران لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەکەین، لەهەمانکاتدا پشتیوانى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێرتان بۆ دوپات دەکەمەوە بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى ئاستەبەرز و کاریگەر بۆ خزمەتکردن بە کۆمەڵگە و چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى ڕووبەڕووى سێکتەرە جیاکان دەبێتەوە.
دووبارە پیرۆزە
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر
٩/١/٢٠٢٢