سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی لە فێرخوازان و مامۆستایان دەکات
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، بە بۆنەى تۆمارکردنى ڕیکۆردێکى نوێ لە نوێترین ڕیزبەندى (Webometrics) پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و فێرخوازانی و کارمەندان و زانکۆ دەکات.
هەر لە پەیامەکەیدا دوپاتى دەکاتەوە، کە سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر لەهەوڵەکانی بەردەوام دەبێ بۆ بەدیهێنانى دەسکەوتى زانستى دیکەى گرنگ و، بەرەوپێشبردنى زیاترى زانکۆ لەسەرجەم بوارەکان، بەشێوەیەک تا زانکۆى جیهان-هەولێر هەمیشە لە پێشەنگى زانکۆکانى کوردستان و عێراق و جیهاندا بێت.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ ڕایدەگەێنێ، ئەم دەسکەوتە زانستیانەى زانکۆى جیهان-هەولێر موکڕمان دەکات لە برەودان بەو نەخشەڕێ زانستیەى دەستمان پێکردوە بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى زانکۆ و پاڵپشتیکردنى مامۆستایان و توێژەران و، پێگەیاندنى فێرخوازى خاوەن کارامە و لێهاتوویی بۆ نیشتیمانەکەمان و، خزمەتکردن بەچین و توێژ و سێکتەرە جیاکانى کۆمەڵگەکەمان.