شاندى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى کارایان لە چالاکیە زانستیەکانى کۆنفرانسی نیشتمانی کۆلێژەکانی پزیشکی ددان کرد
لە دووەمین ڕۆژى بەڕێوەچوونى، کۆنفرانسی نیشتمانی کۆلێژەکانی پزیشکی ددان لە عێراق، شاندى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى کارا لە چالاکیە زانستیەکانى کۆنفرانسەکەدا دەکەن.
شاندى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لەلایەن دکتۆر قیس ئەلجومەیلى ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ددان سەرۆکایەتى دەکرێت، چەند چالاکیەکیان ئەنجامدا، بۆ ئەو مەبەستە شاندى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ ئەکادیمیست و توێژەران و پیشەگەرە دیارەکانی بواری پزیشکى ددان، کە بەشداریان لە کۆنفرانسەکەدا کردبوو گفتوگۆیان لەبارەى لایەنە جیاوازەکانى پزیشکى ددان کرد، بۆ ئەوەش شاندى زانکۆى جیهان-هەولێر جەختیان لەسەر پابەندبوونی زانکۆکە کردەوە بۆ پێشخستنی زانستی پزیشکى ددان لە ڕێگەی ئەنجامدانى توێژینەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری.
لە میانی دانیشتنەکانی کۆنفرانسەکەدا، شاندەکە بەشدارییان لە گفتوگۆی پرسە هاوچەرخەکان لە بوارى زانستى پزیشکى ددان، چاودێری نەخۆش و، سودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکان بۆ پزیشکی ددان کرد، بۆ ئەوەش دکتۆر قەیس ئەلجومەیلی بەگرنگیەوە باسى ئەم جۆرە کۆنفرانسانە کرد بۆ پێشخستنی پەرەپێدانى ئەکادیمی و پیشەیی لە بوارى پزیشکى ددان.
لەماوەى دوو ڕۆژى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسەکەدا، شاندى کۆلێژى پزیشکى ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى کاریان لە چالاکیەکانى کۆنفرانس کرد، کە تیایدا لە ڕێگەى زیاتر لە (٤٠) وۆرکشۆپ و سمینار و پانێڵى جیا تاوتوێی نوێترین پێشهاتەکانی و پێشکەوتنە نوێیەکان لە پسپۆڕییە جیاوازەکانی ددان کرا، لەوانە (نەشتەرگەری دەم و ددان، چاندن و دروستکردنى ددان، پزیشکی ددانی منداڵان و خۆپارێزی، ڕاستکردنەوەی ددان، چارەسەری ددان و جوانکاری، نەخۆشیەکانی پەیوەست بە ددان و نەشتەرگەری، پسپۆڕییەکانی پەیوەست بە دەستنیشانکردنی دەم و ددان و، زانستە سەرەتاییەکانی پەیوەست بە پزیشکی ددان.