شاندێكی رێكخراوی (ACORN) سەردانی بەشی كارگێڕی كار دەكات
لە رۆژی 22/4/2019 شاندێكی رێكخراوی (ACORN) سەر بە ئاژانسی فریاكەوتنی نێودەوڵەتی سەردانی بەشی كارگێڕی كاری كرد لە زانكۆی جیهان / هەولێر و لەلایەن سەرۆكی بەش و ستافی فێركاری پێشوازیان لێكرا . ئەمە و شاندەكە لە چەند خۆبەخشێكی لە ووڵاتانی نەرویج و ئەڵمانیا و نیوزلەندا پێكهاتبوو و دوای بەخێرهێنانیان شاندەكە سەردانی هەریەك لە ئەكادیمیای جیهان بۆ راهێنان و پەرەپێدان و باڵەخانە و بەشە خزمەتگوزاریەكانی زانكۆیان كرد و دڵخۆشی خۆیان بۆ سەردانی و رووبەری فراوانی سەوزایی ناو زانكۆ دەربڕی