شاندێکی بەشی ڕاگەیاندن سەردانی قاوەخانەى شابەندەر لە بەغدا دەکەن و، بەدواداچون بۆ ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە پاراستنی کەلتور دەکەن
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتى (٧/٢/٢٠٢٥) شاندێکی فێرخوازان و مامۆستایانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە بەشداریی ژمارەیەک فێرخواز، سەردانی قاوەخانەى مێژوویی شابەندەریان لە بەغداد کرد و بەدواداچونیان بۆ ڕۆڵى ڕاگەیاندن لە پاراستنى کەلتور کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن ئاشناى لایەنە مێژوویەکەى قاوەخانەکە بوون، کە مێژوى دامەزراندنى دەگەڕێتەوە بۆ لە ساڵی 1917 و، بە یەکێک لە سیمبولە ڕۆشنبیرییەکانی عێراق دادەنرێت، چونکە بۆ دەیان ساڵ میوانداری کۆبوونەوەکانی نووسەر و بیرمەندانی کردووە، فێرخوازان لە میانەى سەردانەکەیاندا زانیارییان لەسەر دیزاینی لایەنى کەلتورى و میراتی قاوەخانەکە و، کتێبە کۆنەکان و وێنە مێژووییەکانى قاوەخانەکە بەدەستهێنا. هەر لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى قاوەخانەکەدا فێرخوازەکان گوێیان لە ڕوونکردنەوەیەکی وردى ڕوناکبیرانى قاوەخانەکە گرت سەبارەت بە قۆناغەکانی ئاوەدانکردنەوەی کافێیەکە و شەقامى موتەنەبی دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٧دا بەر هێرشێکی تیرۆریستی کەوتن.
ئەم سەردانەى شاندى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکیی بەشی ڕأگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر دێت، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری فێرخوازان لە گرنگی میدیا لە بۆ بونیادنانى ناسنامە و دروستکردنی ناوەڕۆکی کاریگەرى میدیایی.