شاندێکی زانکۆی تەکنیکی باکوور سەردانی زانکۆی جیهان – هەولێر دەکات
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی /12/82025، لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمیی زانکۆی تەکنیکیی باکوور کرا.
دواى ئەوەى شاندەکە لەلایەن سەرۆکى بەشى زانستى کۆمپویتەر بەگەرمى بەخێرهاتنیان لێکرا، ئینجا بە گرنگیەوە باسى لە پتەوکردنی هاوکاریی زانستی و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان لەنێوان دامەزراوە پەروەردەییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، بۆ ئەوەش کورتەیەکى دەربارەی مێژووی زانکۆى جیهان-هەولێر، دیدگای ئەکادیمی و پڕۆگرامە خوێندنە جیاوازەکانی خستەڕوو. هەروەها، پێکهاتەی ئەکادیمیی بەش و پڕۆگرامە پەسەندکراوەکان بۆ شاندى میوان ڕونکردەوە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پەرەپێدانی بەردەوام کە بریتی بوو لە هێنانە کایەی لق و پسپۆڕیی نوێ، وەک ژیریی دەستکرد و ئاسایشی ئەلکترۆنی. ئەمەش لەسەر بنەمای باوەڕی بەشەکە بە گرنگیی و ڕۆڵی گەورەی ئەم بوارانە لە هاوشانیبوون لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی ئێستادا.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆکى بەشى زانستى کۆمپیوتەر باسى لە میکانیزمەکانی گونجاندنی بابەتەکانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی شارەزاییە پراکتیکییەکان، پڕۆژە کردەییەکان و تەکنەلۆژیا نوێیەکان کرد، کە فێرخوازان ئامادە دەکات بۆ کێبڕکێ لە بوارەکانی پڕۆگرامسازی، تۆڕەکان، ژیریی دەستکرد و داتابەیسەکان.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، شاندە میوانەکە سوپاسی زانکۆی جیهان – هەولێری کرد بۆ پێشوازیی گەرم و زانیارییە بەنرخەکان، ستایشی هەوڵەکانی زانکۆیان کرد لە بەرزکردنەوەی کوالیتیی پەروەردە و بەدیهێنانی تەواوکاری لەنێوان لایەنی ئەکادیمی و پیشەییدا. هەروەها هەردوو لایەن ویستی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی هاوکاریی هاوبەش لە ڕێگەی پڕۆگرامەکانی پەرەپێدان، ڕاهێنان و توێژینەوەی زانستییەوە دووپات کردەوە.






