شێوازە ئامارییە پێشکەوتووەکان و بەکارهێنانیان لە توێژینەوە دارایی و کارگێڕییەکان ناونیشانى پانێڵى چەند توێژینەوەیەکى پێنجەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى زانستە دارایی و کارگێڕییەکان بوو
لە چوارچێوەی پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی زانستە کارگێڕی و داراییەکان، کە لەلایەن زانکۆی جیهان – هەولێر بە هاوبەشی زانکۆی وۆچ لە پۆڵەندی و زانکۆی موسڵ ڕێکخرابوو، لە پانێڵى شەشەمدا، کە لە ڕۆژی دووەم لە هۆڵی 401 لە کاتژمێر 9:30 بۆ 11:00 ڕۆژى پێنجشەممە، ڕێکەوتى (٣٠/١/٢٠٢٥) بەڕێوەچوو، تایبەت بوو شێوازە ئامارییە پێشکەوتووەکان و بەکارهێنانیان لە توێژینەوە دارایی و کارگێڕییەکاندا.
پانێڵەکە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەمار ئەلبازی (بەریتانیا) بەڕێوەچوو، هەروەک پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر قوسەی حەمید ئەلسەلامی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بڕیاردەى پانێڵەکە بوو، لە میانەى پانێڵەکەدا نوخەبەیەک لە کەسانى ئەکادیمی و پسپۆڕانی دامەزراوە جۆراوجۆرەکان ئامادەی بوون، چوار توێژینەوەی زانستى گرنگ پێشکەشکران.
توێژینەوەى یەکەمیان لەلایەن تیمێکی توێژەرى هاوبەش بەناونیشانی (هەڵسەنگاندنی شێوازەکانی بەکارهێنانی وزە: توێژینەوەیەکی کەیس لەسەر پێشبینیکردنی مۆدێلی زنجیرە کاتییەکان لەشاری هەولێر (2015-2024)) لەلایەن توێژەران ئەژين محمد خضر، دلير حسين قادر، وساكار علي جلال، ريباز عثمان يحيى پێشکەشکرا، لە میانەى توێژینەوەکەیاندا بە بەکارهێنانی تەکنیکە پێشکەوتووەکانی پێشبینیکردنی ناوەڕۆکى توێژینەوەکەیان شیکردەوە و لایەنە جیاکانیان خستەڕوو، هەروەها بەدواداچوونیان بۆ ڕەوتی بەکارهێنانی وزە لە هەولێر لە ماوەی دە ساڵى ڕابردوودا کرد. هەر لە میانەى ئەنجامى توێژینەوەکەیاندا تیشکیان خستە سەر گرنگی مۆدێلی زنجیرە کاتییەکان لە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی پلاندانانی سەرچاوە و پێشبینیکردنی داواکاری وزە، ئەوەشیان خستەروو، کە توێژینەوەکەیان بنەمایەکی تۆکمە بۆ کۆنترۆڵکردنی بەکارهێنانی وەرزی و پێکهاتەکەى دابین دەکات.
لەلایەکى دیکەوە هەریەک توێژەران (منال غسان أحمد، وفايز حسن علي، وسافانا فيصل يوسف، وأسيل عبود جواد) لە توێژینەوەیەکى هاوبەش کە بەناونیشانی “الذكاء الاصطناعي لحل مشكلة بائع المتجول باستخدام أهداف متعددة مرجحة” پێشکەش کرد، تیایدا ئاماژەیان بە باشترکردنی کێشەی فرۆشیاری گەشتیاری کلاسیکی (TSP) بە هاوسەنگی فرە ئامانجی قورس کرد، ئامانجی کارەکەیان باشترکردنی کارەکان بوو لە بواری لۆجستی و گواستنەوە و بەڕێوەبردن. ئەنجامەکانى توێژینەوەکە چەند خاڵێکى پەیوەست بە نزیکن BA و PSO خستەڕوو، هەروەک تاوتوێى ڕۆڵی AI لە چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکان و باشکردندا وروژاند کرد.
لە بەشێکى دیکەى ئەو پانێڵەدا، توێژینەوەیەکى دیکەى هاوبەشى توێژەران (فائز حسن علي، وحنان علي شاشان، ومنال هاشم إبراهيم، وسجاد مجيد جاسم )بە ناونیشانی (حل مشكلة جدولة الآلات متعددة الأهداف باستخدام خوارزمية متطورة ) پێشکەش کرا، بۆ ئەوەش باسیان لە شێوازە چەندایەتی و ئامارییە کارپێکراوەکان کرد، توێژینەوەکە ئەلگۆریتمە پێشکەوتووەکانى بۆ باشکردنی خشتەی ئامێرەکان لە ژینگە پیشەسازییەکان بەکارهێنا، ئامانجی توێژینەوەکەشیان بەهێزکردن و کاراکردن بوو، لەگەڵ کەمکردنەوەی دواکەوتن، هاوسەنگى دروستکردن، ئەوەش لە ژینگەکانی بەرهەمهێنان لە PSO و BAT لە چارەسەرکردنی MOMSP ..
کۆتا توێژینەوەى ئەو پانێڵەش لەلایەن گروپێک لە توێژەران بەناوەکانى (عراق ت. عباس، لقاء ضياء عبد الزهرة، قصي السلامي، غفران الغضبان ) بە ناونیشانی “مشكلة نقل متعددة الأهداف غامضة باستخدام الخوارزمية الجينية” پێشکەش کرا، توێژینەوەکە سەرنجى خستە سەر بەکارهێنانی ئەلگۆریتمەکانی (GA) بۆ باشکردنی کێشەکانی گواستنەوە ، کە چەندین ئامانجیان تێدایە، ئەنجامەکان گەیشتنە ئەوەى کۆمەڵێک پێشنیاز بۆ بەکارهێنانى ئەلگۆریتم بخاتەروو تا بەسەر شێوازە تەقلیدییەکان زاڵ بێ لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەى ڕەهەندی جیاوازیان هەیە.