فێرخوازانى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بەشداری لە پانێڵێکى زانستیدا دەکەن
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٩/٢٢/٢٠٢٢ سەرۆکایەتى بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر پانێڵێکى زانستى بۆ فێرخوازان لە کتێبخانەی زانکۆ ڕێکخست.
لەو پانێڵە زانستیەدا، کە بەسەرپەرشتی مامۆستا غەسان ئیمانوێل بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناخی دووەم لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار ئاشناى ژینگەى کتێبخانە و چۆنیەتى دۆزینەوەى سەرچاوەى زانستى گرنگ بۆ فێرخوازان بەگشتى و فێرخوازانى زانکۆ بەتایبەت کران، پاشان باسى چۆنیەتی دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی کتێبە گرنگەکان بۆ خوێندنی زانکۆ بەشێوەی ئەلیکترۆنی کرد، لەگەڵ چۆنێتی جیاکردنەوەی کتێبە لەگەڵ سەرەکییەکان و کتێبە لاوەکییەکان، هاوکات باسى کتێبە گرنگەکان و وەشانە نوێیەکان و پەیوەندییان بە پسپۆڕی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك و چۆنیەتى سوود وەرگرتن لە زانیارییە پێویستەکان لەو سەرچاوەکان کرد.
بەشێکى دیکەى پانێڵە زانستیەکە، کە بەشێوەیەکى مەیدانى بەڕێوەدەچوو تەرخان کرا بۆ گرنگی خوێندنهوهی كتێبه سهرهكییهكان بۆ ههر بابهتێكی زانستی بەتایبەت لەکاتى ئامادەکردنى كۆڕ و سمینار و ئامادهكردنی ڕاپۆرتی زانستی لە زانکۆ.
لە بەشى کۆتایی پانێڵەکە فێرخوازان دابەشى سەر چەند گروپێک کران و، هەریەک لە گروپەکان کاریان بۆ دۆزینەوەى بابەت و ناونیشان و سەرچاوەى گرنگى زانستى لە بوارى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك کرد لەگەڵ شێوازی بەكارهێنانیان لە زانکۆ.
لە کۆتاییدا، فێرخوازان بیرۆکە و پلانی خۆیان بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر بابەتی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر وئینتەرنێت خستەڕوو، کە لەسەر بنەمای کتێبی زانستی ڕەسەن و پەیوەست بەپسپۆڕییەکانیان لە داهاتوودا ئامادەیان بکەن.