فێرخوازانى ئەندازیارى پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك هۆشیاری ئاسایشی ئەلیکترۆنی بڵاودەکەنەوە
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ هۆشیارکردنەوە و بەرەوپێشبردنی لایەنى ڕۆشنبیری دیجیتاڵی لە نێو فێرخوازان، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازى و ئینفۆرماتیک لە زانکۆی جیهان-هەولێر ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٢٨/١/ ٢٠٢٥) چالاکیەکى هۆشیارى بەناونیشانى هۆشیارى ئاسایشی ئەلیکترۆنی و گرنگی پاراستنی ئامێرەکان لە مەترسییە ئەلیکترۆنییەکان پێشکەش بۆ دوو فێرخوازى بەشەکەى ڕێکخست.
لەو چالاکیەدا، کە لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بەڕێوەچوو، سەرەتا نزۆ نەهرۆ بە وردی باسى لە ئاسایشی ئەلیکترۆنی و مەترسییەکانی هەڕەشە ئەلیکترۆنیەکان پێشکەش کرد و، تیشکی خستە سەر شێوازەکانی هاککردن و هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و ڕێگەکانی خۆپاراستن لێیان، هاوکات ئامۆژگاری پراکتیکی بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکان پێشکەش کرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دیما سەرکەوت باسی لە گرنگی پاراستنی کۆمپیوتەر و باشترین بەرنامەکانی بەکارهێنراو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکان و پێداچوونەوە بە سوود و زیانەکانی بەرنامە جۆراوجۆرەکانی پاراستن و پێشکەشکردنی پێشنیارەکان بۆ هەڵبژاردنی گونجاوترین چارەسەری ئەمنی بۆ بەکارهێنەران.
چالاکییەکە بە پرسیار و گفتوگۆی بەرهەمداریان لەسەر هۆشیاری ئەلیکترۆنی و باشترین پراکتیزەکان بۆ پاراستنی زانیاری کەسی زیاتر دەوڵەمەن کرا.