فێرخوازانى ئەندازیاری دیزاینی ناوخۆیی گرنگى دیزاینى ناوخۆیی دەدوێن بۆ قوتابیانى ئامادەیی ژیارى کچان شى دەکەنەوە
رۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥)، لە چوارچێوەی کارە مەیدانیە بەردەوامەکانى زانکۆی جیهان -هەولێر بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستى هۆشیاری ئەکادیمی و پیشەیی، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى دیزاینى ناوخۆیی سەردانێکى بۆ ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەر لانە شەهاب ئەحمەد بۆ ئامادەیی ژیارى کچان ڕێکخست.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا ئازاد حەمەد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، ئینجا ناوەڕۆکى باسەکەیان پێشکەش بە قوتابیانى ئامادەییەکە کرد و، تیایدا قوتابیان ئاشنای جیهانی دیزاین لە بوارە جیاوازەکان کرد ، لەگەڵ شیکردنەوەى کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی ڕۆژانە بۆ ئەوەش سەرەتا باسیان لە بەشى ئەندازیارى دیزاینى ناوخۆیی لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، لەگەڵ ئاماژەکردن بە سوودەکانی بەشەکە و تەواوکردنى قۆناغەکانى خوێندن بەسەرکەوتویی و ئەو شوێنانەى کە دەتوانن کارى تێدا بکەن، وەک دیزاینی نیشتەجێبوون و بازرگانی، دیزاینی پێشانگە و ڕازاندنەوەی شانۆ و چەندین لایەنى دیکەى گرنگى ژیان، لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیاندا فێرخوازان تیشکیان خستە سەر چۆنیەتی کاریگەری ئەندازیارى دیزاینی ناوخۆیی لەسەر خۆشگوزەرانی و بەرهەمهێنان و باشترکردنی کوالیتی ژیان.
سمینارەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان کە بەهۆیەوە ئاشنایى کاروبارەکانى دیزاینى ناوخۆیی و گرنگیەکانى لە ژیانی ڕۆژانە بوون.