فێرخوازانى ئەندازیاری دیزاینی ناوخۆیی کۆمەک و هاوکارى جەژنى ڕەمەزانیان پێشکەش بە سودمەندبوانى ماڵى بەساڵاچوان کرد
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٤/٣/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشى ئەندازیاری دیزاینی ناوخۆیی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر لاەنە شەهاب ئەحمەد سەردانى ماڵى بەساڵاچوانى شارى هەولێریان کرد.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان سەرەتا بە گەرمى لەلایەن (سەنگەر جەمال عەبدولکەریم) بەڕێوەبەرى ماڵى باساڵاچوان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا و، لە وتەیەکدا بە گرنگیەوە باسى لەو خزمەتگوزارییانە کرد، کە لە دامەزراوەکەیاندا پێشکەشى بە ساڵاچوانیان دەکەن، هەروەک بە بایەخەوە باسى لەو چالاکیەى فێرخوازانى کرد لە پاراستنی بەها کۆمەڵایەتییەکان و دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی بەساڵاچووان.
دواتر فێرخوازان بەبۆنەی مانگى پیرۆزی ڕەمەزان و نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان و، بۆ ڕەخساندنى ژینگەیەکى خۆش و دڵخۆشی بەساڵاچوان کۆمەڵێک دیارى و هاوکارى کە پێشتر کۆیان کردبوە و، پێشکەشى بەساڵاچوانى ماڵەکەیان کرد، کە نزیکەی (70) پیاوان و ئافرەتانی بەساڵاچوو دەبەن.