فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ خوێن دەبەخشنە بانکى خوێن
رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (10/11/2022)، لە چوارچێوەى کارە خۆبەخشەکانى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر و بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هەردی شوكر و مامۆستاى یاریدەدەر محەمەد محەمەد حسێن، سەردانێكی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی دووەم بۆ چەند نەخۆشخانە و بنكەی تەندروستی و تاقیگەی پزیشكی لە شاری هەولێر رێكخست.
دواتر بەشێک لە فێرخوازان بەشداریان لە هەڵمەتێكی خوێن بەخشین بۆ بانكی خوێنی هەولێر کرد، فێرخوازان بەگرنگیەوە لە هەڵمەتەکەیان ڕوانى و، تەئکیدیان لە گرنگى هاوکارى ئەو کەسانە دەکردەوە، کە لە بوارى تەندروستى پێویستیان بەخوێنە.
هەر لە ڕێگەى بەخشینى خوێنەکەیان، فێرخوازان ئاشنایى چۆنیەتى وەرگرتن و هەڵگرتنی خوێن لە ژینگەیەکی گونجاوی پزیشکیدا بوون.