فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە قوتابخانەیەک باس لە کاریگەرى فشار لەسەر نەخۆشى شەکرە دەکەن
رۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتى (١٤/١١/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی بایۆمێدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر سیمینارێکی سەرنجڕاکێشیان بەناونیشانی “کاریگەری فشار لەسەر نەخۆشی شەکرە” بۆ قوتابیانی قۆناغی (١٠ و ١١) لە قوتابخانەی ئامادەیی ساڤای ئەهلی بەڕێوەبرد.
لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێرۆ اسماعیل محمد بەڕێوەچوو، فێرخوازانی بایۆمێدیکاڵ لەلایەن هۆشمەند سەهەند مصطفی بەڕێوەبەری قوتابخانە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان لە هۆڵی کۆنفڕانسی قوتابخانەکە بە ئامادەبوونی قوتابیان و مامۆستایان بەڕێوەچوو، فێرخوازانیی زانکۆى جیهان-هەولێر تیشکیان خستە سەر گرنگی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە و، هەموو ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی توشبوون بەم نەخۆشیە؛ بە شێوەکی زانستی بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە شیانکردەوە بە تایبەتی فشاری دەروونی، کە هۆکارێکی گرنگە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی شەکرە لە خوێن و، لە کاریگەریە لاوەکیەکانی فشاری دەروونی بەردەوام توشبوونە بە شەکرە.
لە کۆتاییدا؛ فێرخوازانی بایۆمێدیکاڵ سوپاسی ئیدارەی قوتابخانەکەیان کرد بۆ پێشوازی و پشتگیرکردنیان، لە بەرانبەردا، هۆشمەند سەهەند مصطفی دەستخۆشی لە فێرخوازان کرد بۆ پیشەیی و شارەزاییان.