فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە نەخۆشخانەیەک بەشدارى لە وانەیەکى پراکتیکى دەکەن
بۆ ڕاهێنانى فێرخوازان لەسەر بابەتە جۆراوجۆرە پزیشکیەکان، سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى پراکتیکى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى پزیشکی لە نەخۆشخانەی ژینى نێودەوڵەتی لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لەو وانە پراکتیکیەدا، کە ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٩/٥/٢٠٢٣) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر محمد محمد حسێن بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە بەکتریازانی، کە تیایدا فێرخوازانى قۆناغی دووەم ڕاهێنانیان لە بوارەکەدا پێکرا.
بۆ ئەو مەبەستە فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن دکتۆر ڕۆژگار بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە پێشوازیان لێکرا، پاشان لە تاقیگەی پزیشکی فێرخوزانى ئاشناى ئەو ئامێرە جۆراوجۆرانە کرد، کە لە تاقیگەکانى نەخۆشخانەکەیان بۆ دیاریکردنى وردە زیندەوەران بەکارى دەهێنن بەتایبەت ئامێرى (Real Time PCR) و ڕێگەکانى دۆزینەوەى بەکتریا جۆراوجۆرەکان بەئامێرى (Real Time PCR.). بۆ ئەوە مەبەستەش لەگەڵ شیکردنەوەى بابەتەکان بەشێوەیەکى پراکتیکى ئینجا ڕاهێنانى بەفێرخوازان کرد و، وەڵامى پرسیارەکانیشى دانەوە.