فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە پارکى سامى عەبدولرەحمان چالاکیەکیان بەڕێوەبرد
لە بەردەوامى چالاکیە جۆراوجۆرەکانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، لە پێناو خزمەتکردن بە چین و توێژە جیاکانى کۆمەڵگە لە پارکى سامى عەبدولڕەحمان لە شارى هەولێر کۆمەڵێک پشکنینى جۆراوجۆریان بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدا.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (6/10/2022) بەسەرپەرشتى دکتۆر عەلى محەمەد حسین سەرۆکى بەشى بایۆمیدیکاڵ، گروپێک لە فێرخوازانى بەشەکە پێشوازیان لە سەردانیکەرانى پارکەکە کرد بەتایبەت بەساڵاچوان و ئەوانەى بەدەست کۆمەڵێک نەخۆشى دەناڵێنن، وەک نەخۆشیەکانى گەدە و شەکرە.
بۆ ئەو مەبەستە فێرخوازان کۆمەڵێک پشکنینیان ئەنجامدا، لەوانە (120) پشکنینى شەکرە (HBA1C)، لەگەڵ (25) پشکنینى بەکتریاى گەدە (H-PYLORI) بۆ سەردانیکەرانى پارکەکە ئەنجامدا، پاش چەند خولەکێکى کەم ئەنجامى پشکنینەکانیان بەخاوەنەکانیان دایەوە، لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا، فێرخوازان چەند پشکنینى دیکەیان بۆ ئەو کەسانە ئەنجامدا کە بەمەبەستى وەرزشکردن ڕوویان لە پارکەکە کردبوو، بۆ ئەوەش پێوانەى لێدانى دڵ و ئۆکسجینیان پێش ئەنجامدانى وەرزش و دواى ئەنجامدانى وەرزشەکەیان بۆ ئەو هاوڵاتیانەش ئەنجامدا.
ئاشناکردنى فێرخوازان بەژینگەى کارکردن و چۆنیەتى کارکردن یەکێکە لە بەرنامە ستراتیژییەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەگشتى و بەشى بایۆمیدیکاڵ بەتایبەت لە پێناو ڕاهێنانى فێرخوازان و ئامادەکردنیان بۆ داهاتووى کارکردنیان.