فێرخوازانى بەشى ئهندازيارى پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك باس لە ژیریی دەستکرد لە پاراستنى (Cloud) دەکەن
ڕۆژى دووشەممە، ڕێکەوتى (٢٩/٩/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازى و ئینفۆرماتیک چالاکییەکى زانستى تایبەت بە بابەتى: “ژیریی دەستکرد لە پاراستنى هەورى ئەلیکترۆنى (Cloud Security)” بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
لەو چالاکییەدا، کە بە ئامادەبوونى سەرۆکى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازى و ئینفۆرماتیک و مامۆستایان و فێرخوازانى بەشەکە لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بەڕێوەچوو، هەریەک لە فێرخوازانى قۆناغى چوارەم (نوراڵڵا فەیاز و دانیە ئوسامە) باسیان لە ناوەڕۆکى بابەتەکە کرد و، تیایدا گرنگترین چەمکە نوێیەکانى بەکارهێنانى تەکنیکەکانى ژیریی دەستکرد لە بەهێزکردنى ئاسایش و پاراستنى سیستمەکانى هەورى ئەلیکترۆنى (Cloud Computing) یان خستە ڕوو. هەروەها تیشکیان خستە سەر دیارترین ئەو هەڕەشە ئەلیکترۆنیانەى کە دامەزراوە و کۆمپانیاکان لە ژینگەى کارى دیجیتاڵیدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، لەگەڵ ڕوونکردنەوەى چۆنییەتى بەکارهێنانى ئەلگۆریتمە ژیریەکان و تەکنیکەکانى فێربوونى مەکینە (Machine Learning) لە چاودێریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەى هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بە شێوەیەکى کاریگەر.
لە بەشێکى دیکەى چالاکییەکەیاندا فێرخوازان بە پێشکەشکردنى تاقیکردنەوە پراکتیکییەکان و بەراوردکارى نێوان مۆدێلە تەقلیدییەکان و نوێیەکانى لە پاراستنى هەورى ئەلیکترۆنیدا ناوەڕۆکى چالاکیەکەیان دەوڵەمەنتر کرد، هەر لە چوارچێوەى چالاکییەکەدا گفتوگۆیەکی زانستیی دەوڵەمەند لە نێوان مامۆستایان و فێرخوازان بەڕێوەچوو، ئەوەش بووە هۆى بەرزکردنەوەى ئاستى پەرەپێدانى تواناى فێرخوازان لە مامەڵەکردن لەگەڵ نوێترین تەکنیکە جیهانییەکان لە بوارەکانى ئاسایشى سایبەرى و ژیریی دەستکرد، جگە لەوەش بووە هۆى دروستکردنى ژینگەیەکى ئەکادیمى هاندان بۆ داهێنان و نوێگەری.