فێرخوازانى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك باس لە چۆنیەتى هەڵگرتن و پاراستنى دیجیتاڵى دەکەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١١/٢/٢٠٢٥)، فێرخوازانى قۆناغی سێیەم لە بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆی جیهان -هەولێر، لە هۆڵى (VIP) زانکۆ، بەئامادەبونى ژمارەیەکى زۆر لە فێرخوازان و ماۆستایان سمینارێکى تایبەت بە چۆنیەتى هەڵگرتنى و پاراستنى دیجیتاڵیان پێشکەشکرد.
لە میانەى سمینارەکەیاندا هەریەک نورالله فەخرى و دانيە ئوسامە بەشێوەیەکى زانستى و ورد باسیان لە چەمکەکانی هەڵگرتنی هەور، گرنگیی و بەڕێوەبردنی داتاکان کرد، بۆ ئەو مەبەستەش باسیان لە دیارترین خزمەتگوزارییەکانی هەور، وەک گووگڵ درایڤ (Google Drive)، وەندرایڤ (OneDrive)، و درۆپبۆکس (Dropbox). هەروەها ڕوونکردنەوەیەکی پراکتیکیان سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایانە بە شێوەیەکی کاریگەر پێشکەش بە فێرخوازانى ئامادەبوو کرد، بۆ ئەو مەبەستەش تیشکیان خستە سەر ڕێوشوێنەکانی ئاسایش و پاراستنی زانیارییەکان لە هەڵگرتنی هەوردا.
فێرخوازان بەشداربوو بە خستنەڕووى بۆچون و پرسیارەکانیان، ناوەڕۆکى بابەتەکەیان دەوڵەمەند کرد و، زیانیارى زیاتریان سەرخانى ناوەڕۆکى بابەتەکە کرد.