فێرخوازانى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك، قوتابیانى قوتابخانەى جیهان ئاشناى زیرەکی دەستکرد دەکەن
لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەکنەلۆژی لەنێو قوتابیاندا، فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆی جیهان – هەولێر، کە پێکهاتبوون بە دلین محمد، میرنا کامەران و، فاتیمە ئەحمەد، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٢٥/٢/٢٠٢٥) سەردانى قوتابخانەى جیهانیان کرد.
سەرەتا فێرخوازان لەلایەن مەحمود عیماد بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان بە ئامادەبوونی قوتابیانى پۆلەکانی ٥-٧، فێرخوازانى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك باسێکیان لەسەر زیرەکی دەستکرد پێشکەش کرد، لە میانەى پێشکەشکردنەکەیدا فێرخوازان چەمکی زیرەکی دەستکرد و بەکارهێنانە جۆراوجۆرەکانی لە ژیانی ڕۆژانەدا ڕونکردەوە، هەروەها پێداچوونەوەیان بە نموونە پراکتیکییەکان کرد کە چۆن ئەم تەکنەلۆژیایە لە بوارە جیاوازەکاندا دەتوانرێت بەکاردەهێنرێت، وەک پەروەردە، تەندروستی، تەکنەلۆژیای سەردەم، بۆ ئەوەش هانى قوتابیانیاندا بەشێوەیەکى ئەرێنى بۆ بەهێزکردنى لایەنى پەروەردەیی سودى لێ وەربگرن.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، مەحمود عیماد سوپاسی فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد بۆ هەوڵەکانیان لە سادەکردنی چەمکە تەکنیکییەکان و گەیاندنیان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بە قوتابیانى قوتابخانەکەیان، هەروەک هیواشی خواست کە دەستپێشخەرییەکانی هۆشیاری لەم جۆرە لە داهاتوودا بەردەوام بن.