فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى دیزاینى ناوخۆیی بە سەردانێکی زانستی کۆمپانیای ئیخلاس بۆ مۆبیلیات بەسەردەکەنەوە
وەک بەشێک لە چالاکیە بەردەوامەکانى سەرۆکایەتى بەشی ئەندازیاری دیزاینی ناوخۆیی لە زانکۆى جیهان-هەولێر و بۆ ئاوێتەکردنى زانیارییە تیۆرییەکان بە لایەنى پراکتیکی، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى 6/2/2025 فێرخوازانى قۆناغی دووەم بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر لانە شەهاب احمد بەسەردانێکى زانستى گەیشتنە کۆمپانیاى ئیخلاص و لەلایەن خاتوو ئیخلاس پێشوازییان لێکرا.
پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد و زانیارى گرنگیان لەبارەى بوارەکانی پلاندانانی بۆ دیزاینى ئۆفیسەکان، ژوورەکانی کۆبوونەوە بۆ بەرزکردنەوەی کارایی ئەدای کارکردن و ڕەوتی جوڵە پێشکەش بە فێرخوازان کرد، جگە لەوەش باس لە هەڵبژاردن و ڕێکخستنی مۆبیلیات و، جوانکاری و بەردەوام لە هەڵبژاردن و ڕێکخستنی کەرەستە و دیزاین کرد، هاوکات باسیان ئەوەیان بۆ کرا، کە چۆن کەرەستەی ناوەوە بەشدارى لە دروستکردنی ژینگەیەکی کارکردنی بەرهەمدار و سەرنجڕاکێش دەکەن.
ئەم دەستپێشخەرییە ڕەنگدانەوەی پلانى زانکۆی جیهان-هەولێرە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی پراکتیکی بەفێرخوازان و ئاشناکردنیان بە ژینگەى کارى ڕاستەقینە، ئەمەش باشتر فێرخوازان بۆ باشتر ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بازاڕی کار لە بوارەکانی دیزاینی ناوخۆیی و تەلارسازی ئامادە دەکات.