فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى دیزاینی ناوخۆیی بەگەشتی زانستى نەخۆشخانەی فێرکاریی جیهان بەسەردەکەنەوە
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٧/٩/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی ئەندازیارى دیزاینی ناوخۆیی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، گەشتێکی مەیدانی ئەکادیمی بۆ شوێنی دروستکردنی نەخۆشخانەی فێرکاریی جیهان ڕێکخست.
لە میانەی گەشتەکەدا، کە بەسەرپەرشتى دکتۆر نەغم ئیسماعیل یەحیا، فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى ئەندازیارى دیزاینی ناوخۆیی، لەلایەن سالم عەبدوڵڵا مستەفا بەڕێوەبەری پڕۆژەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پرۆژەکە، کە ئێستا لە قۆناغى جێبەجێکردندایە، بۆ ئەوەش ڕوونكردنەوەی وردی لەسەر شێوازی کارکردنی پڕۆژەکە، دابەشکردنی زۆنەکان و دابەشبوونی گشتیی شوێنەکە خستەڕوو، پاشان فێرخوازان گفتوگۆیان لەبارەى جێبەجێکردنی ستراتیژییەکانی دیزاینی بایۆفیلیک (biophilic) و بەردەوام لە پڕۆژەی نەخۆشخانەکەدا کرد، کە پەیوەستە بە دیزاینکردنەوەیەکی گشتگیر بۆ ناوەوە و پێکهاتە ژینگەییەکان، بە جەختکردنەوە لەسەر تێکەڵکردنی توخمە سروشتییەکان، باشترکردنی ئەزموونی فەزایی و، باشترکردنی کارایی ژینگەییە لە چوارچێوەی دامەزراوەی چاودێریی تەندروستیدا.
لە کۆتایی سەردانەکەیاندا، فێرخوازان کۆمەڵێک پرسیارییان لەبارەى هەنگاوەکانى جێبەجێکردنی دیزاین لە چوارچێوەی تەلارسازیی و چۆنیەتى ڕەخساندنى ژینگەیی لەبار بەتایبەتی لە چوارچێوەی تەندروستیدا لەگەڵ ئەندازیارى سەرپەرشتیار کرد و، ئەویش وەڵامى پرسیارەکانى فێرخوازانى دایەوە.