فێرخوازانى بەشى بایۆلۆجى سەردانى نەخۆشخانەى لەدایکبوون دەکەن
بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاشنابوون بەکاروبارى پزیشکى و، ڕایکردنى کاروبارە پزیشکییەکان، سەرۆکایەتى بەشى بایۆلۆجى لە زانکۆى جیهان هەولێر، سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى بەشەکانى ڕێکخست.
ڕۆژى چوارشەممە، ڕێکەوتى (٧/٤/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر محسن جیزى و دکتۆرە سوهیلە حەماد، فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى بایۆلۆجى سەردانى نەخۆشخانەى لە دایکبونیان لە شارى هەولێر کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشە جیاکانى نەخۆشخانەکەیان بەسەرکردەوە بەتایبەت، تاقیگەکانى پشکنین و یەکەى زانینى نەخۆشییەکان، یەکەى زیندەورە بچوکەکان، یەکەى کیمیایی بایۆلۆجى…هتد.
لە بەسەرکردنەوەى بەش و یەکەکانى نەخۆشخانەکەدا، لەلایەن لێپرسراوان و پزیشک و کارمەندانى تەندروستى بەشەکان باس لە لایەنە جیاکان کارەکانیان و چۆنیەتى کارکردنیان بۆ فێرخوازانى بەشى بایۆلۆجى زانکۆى جیهان-هەولێر خستەڕوو.