فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ بەسەردانێکى زانستى بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی تەندروستی گشتی هەولێر بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (26/ 1/ 2025)، فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر بە سەردانێکی زانستیی (بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی تەندروستی گشتی لە هەولێر)یان بەسەرکردەوە.
لە میانەى ئەو سەردانە زانستیەدا، کە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر دکتۆر میرزا هەمزە حەمادی و مامۆستاى یاریدەدەر بەختەوەر زیاد عومەر بەڕێوەچوو، فێرخوازان لەلایەن شادمان کانبی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تاقیگەکە پێشوازیی گەرمیان لێکرا. پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوە و ئاشناکردنى بەشەکانى تاقیگەکەیان لەوانەش یەکەی خوێن، تاقیگەی ڤایرۆس، تاقیگەی بەکتریا، تاقیگەی بایۆکیمیا، لە میانەى بەسەرکردنەوەى ئەو بەشە جیاوازانەدا فێرخوازان ئاشناى پرۆسەکانى پشکنین کرا، لەو چوارچێوەیەشدا ڕونکردنەوەى پێویست لەبارەى ئەو ئامێرە پێشکەوتووانەی لەو تاقیگانەدا بەکاردەهێنرێن؛ پێشکەش بە فێرخوازان کرا، ئەوەش زانیارى قووڵترى بەخشى بە فێرخوازان بۆ زیاتر تێگەیشتن لە کارەکان و ڕێکارەکانى پشکنین لە تاقیگەکان و جۆر و هۆکارى بەکارهێنانى ئامێرەکان.
لەکۆتایی سەردانەکەدا پرۆفیسۆر دکتۆر میرزا هەمزە حەمەدی سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵى ئاراستەی ستافی تاقیگە کرد بۆ پێشوازی گەرمیان و، ئەو پاڵپشتییە گەورەیەی پێشکەشیان کرد لە ئاسانکاری ئەزموونی پراکتیکیان بە فێرخوازان.