فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ چالاکییەکی هۆشیارى تەندروستی لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەدەبەن
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/٢/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر چالاکییەکی هۆشیارى تەندروستی لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد.
چالاکیەکە بە بەشداری ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم و بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر بەختەوەر زیاد عومەر بەڕێوەچوو، لە میانەى چالاکیەکەدا فێرخوازان کۆمەڵێک پشکنینی تەندروستییان بۆ سەردانیکەرانی پارکەکە بەبێ بەرانبەر ئەنجامدا، پشکنینەکان بریتیبون لە لە پێوانەکردنی پەستانی خوێن، پشکنینی شەکری خوێن، دیاریکردنی جۆری خوێن، هاوکات فێرخوازان هەڵسەنگاندنی پێوەرەکانی بارستەی جەستە (BMI)ییان بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدا و، دواتریش بە پشتبەستن بە ئەنجامەکانیان ئامۆژگاری پزیشکی پێویستیان پێشکەش بە هاوڵاتیان کرد.
هەر لە چوارچێوەی چالاکیەکەیاندا و بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری تەندروستی، فێرخوازان کۆمەڵێک نامیلکەیان بەسەر هاوڵاتیان دابەشکرد، چالاکیەکە بووە مایەى خۆشحاڵى هاوڵاتیان و سەردانیکەرانى پارکەکە، هەروەک دەستخۆشیان لە مامۆستایان و فێرخوازان کرد بۆ بەڕێوەبردنى چالاکیەکە و، بەئامرازێکى گرنگ بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بەرەوپێشبردنی ئاستى هۆشیاری تەندروستی باسیان لێوەکرد.