فێرخوازانى بەشى (بایۆمیدێکاڵ) کۆرسێکى خوێندنیان لە پۆڵندا بەسەرکەوتوویی تەواو کرد
فێرخوازانى بەشى (بایۆمیدێکاڵ) کۆرسێکى خوێندنیان لە پۆڵندا بەسەرکەوتوویی تەواو کرد
لە وەرزی شەشەمی ساڵی خوێندنی 2021-2022، بەشی (بایۆمیدێکاڵ) لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى پرۆگرامی ئیراسمۆس پڵەسی (+ERASMUS) یەکێتی ئەوروپا دوو فێرخوازى هەڵبژێردران بۆ درێژەدان بە خوێندن لە پۆڵندا.
بشرى جمال عەبدوڵلا و ئەحمەد لوقمان کەریم لە بەشى (بایۆمیدێکاڵ) لە چوارچێوەى پرۆگرامێکى
ئیراسموس+ لە ماوەى مانەوەیان لە پۆڵندا بەشێوەیەکى پراکتیکى و تیورى لەلایەن ستافى زانستى بەشە هاوشێوەکانیان ڕاهێنانیان پێکرا و، لە تاقیگەکاندا بەشدارى چەندین چالاکى زانستیان کرد، هاوکات لە پاڵ خوێندنى ئەکادیمى و چالاکى زانستیدا بەشدارى چەندین چالاکى هونەرى و ئاڵوگۆڕى کلتوریان لەو وڵاتەدا کرد.
فێرخوازانى بەشى (بایۆمیدێکاڵ)ى زانکۆى جیهان-هەولێر لە باشترین فێرخوازەکانى هاوپۆلەکانیان لەو وڵاتە بوون و، توانیان بە نمرەی بەرز و بەسەرکەوتویی ئەو کۆرسەى خوێندن لە پۆڵندا تەواو بکەن.
زانکۆی جیهان – هەولێر هەمیشە پلانێکی ستراتیژی و گەشەپێدانی بەردەوامى بۆ فێرخوازان هەیە، ئەمساڵێش لە بەردەوامى کارە هاوبەشەکانى و بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنان، زانکۆکەمان بۆ جارێکى دیکە لە چەند ڕۆژى ڕابردودا دهرفهتێكی زێرینى پرۆگرامی ئیراسمۆس پڵەسی (ERASMUS PLUS) یەکێتی ئەوروپا ، بۆ فێرخوازان و ستافى زانستى ڕاگەیاند.