فێرخوازانى بەشى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى بە گەشتێکی زانستی نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەسەر دەکەنەوە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤)، فێرخوازانى قۆناغی یەکەم لە بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆی جیهان – هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر نور سامی عومەر، سەردانێکی زانستییان بۆ نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەنجامدا.
ئامانجى ئەم سەردانە بەرزکردنەوەی زانیاری فێرخوازان بوو لەبارەى تەکنیکەکانی وێنەگرتنی پزیشکی بە بەکارهێنانی سۆنەر و، ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ ئاشنابوون بە بنەماکانی کارکردنی ئامێری ئەلکترۆکاردیۆگرا (ECG)، بۆ ئەو مەبەستەش نافید عەبدولکەریم پسپۆڕی تیشکدانەوە لە نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، دواى بەخێرهێنانى فێرخوازان ئینجا کورتەیەکى لەبارەى ئامێرەکە بۆ باسکردن، پاشان لە میانەى دوو گروپى جیاواز مەشق و ڕاهێنانى بە فێرخوازان کرد و، فێرى چۆنیەتى ڕێکخستنەکانی فرێکوێنسی و باشترکردنی کوالیتی وێنەى کردن، جگە لەوەش فێرخوازەکان فێری ئەناتۆمی و فیزیۆلۆژیای پەیوەندیدار بە وێنەکانی سۆنەر بوون، هەروەک تێگەیشتن لەوەی کە شانە جیاوازەکان چۆن کاردانەوەیان بەرامبەر شەپۆلی سۆنەر دەبێت و دەنگدانەوەی ئاسایی بەرهەم دەهێنن.
لە کۆتایی گەشتە زانستیەکەیاندا، مامۆستاى سەرپەرشتیار بەناوى سەرۆکایەتى بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆی جیهان-هەولێر سوپاسى نەخۆشخانەکە و پزیشکانى پسپۆڕ و کارمەندانى کرد بۆ هاوکاریکردنى فێرخوازان و ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە.