فێرخوازانى بەشى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە میانەى سەردانێکى مەیدانیدا ئاشنایی ژینگەى کارکردن لە نەخۆشخانەکان دەکرێن
ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٠/٤/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی تەکنیکی وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدانی بۆ فێرخوازانى قۆناغی یەکەم بۆ نەخۆشخانەی سویدی لە شاری هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى ئەو سەردانە مەیدانیەدا، کە بەسەرپەرشتی پڕۆفیسۆرى یاریدەدەری دکتۆر معن سەفا ئیبراهیم بەڕێوەچوو، سەرەتا لەلایەن دکتۆر ئەحمەد ضیا سەرپەرشتیاری یەکەی تیشکدانەوە و، کاروان جەلال محەمەد، تەکنیکارى تیشکدانەوە لە نەخۆشخانەکە بە گەرمى پێشوازییان لێکرا، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا ڕوونکردنەوەیەکی وردییان لە بارەى کارەکانی بەشی تیشک و وێنەگرتنى تیشکى لە نەخۆشخانەکەیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، بۆ ئەوەش تیشکی خستە سەر گرنگترین ئامێرە پێشکەوتووەکان کە لە بواری تیشکدا بەکارى دەهێنن، وەک تیشکی ئێکس (X-Ray)، سی تی سکان (CT) و، وێنەگرتنی دەنگدانەوە موگناتیسیەکان (MRI)، جگە لەوەش باسیان لە پرۆتۆکۆڵەکانی کارکردن و سەلامەتی تیشکدانەوە لە نەخۆشخانەکەیان بۆ فێرخوازان کرد، دواتریش هاوەڵى فێرخوازانیان کرد و بەشێوەیەکى مەیدانى بەشەکانى تیشکیان لە نەخۆشخانەکەدا بەسەرکردەوە و، گفتوگۆیان لەگەڵ تیمی تەکنیکی و پزیشکی بەشەکەدا کرد
لە کۆتایدا؛ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر مەعن سەفا ئیبراهیم جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەردانە بەشێکە لە پلانی بەشەکە بۆ ئامادەکردنی فێرخوازان لە قۆناغە سەرەتاکانی خوێندنی زانکۆ، تا پێشوەختە بەرکەوتنیان لەگەڵ ژینگەی ڕاستەقینەی کارکردن هەبێت، چونکە ئەم جۆرە سەردانانە دەبێتە وێستگەیەکى گرنگ بۆ یارمەتیدانى فێرخوازان بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان و بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوونیان.