فێرخوازانى بەشى تەکنیکەکانی چاودێری چاو و بینین بە گەشتێکى زانستى نەخۆشخانەیەکى تایبەت لە شارى هەولێر بەسەردەکەنەوە
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٠/٤/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغى یەکەمى بەشى تەکنیکەکانى چاودێرى چاو و بینین لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى دکتۆر ئەنەس ضاری خەمیس بە گەشتێکى زانستى نەخۆشخانەی سویدییان لە شاری هەولێر بەسەرکردەوە.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن تەکنیکاری چاودێری چاو موسعەب فیکری پێشوازییان لێکرا، بۆ ئەوەش سەرەتا کورتەیەکى لەبارەى سروشتی کارەکەیان لە بەشی چاودێری نەخۆشخانەکەدا پێشکەش بە فێرخوازان کرد. هەروەها ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەبارەى گرنگترین ئامێر و تەکنەلۆژیای مۆدێرن، کە بۆ پشکنین و دەستنیشانکردنی کێشەکانی بینین بەکاردەهێنرێن پێشکەش بە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، بۆ ئەوەش ئاماژەى بە ئامێرەکانی پشکنینی تیژی بینین، تاقیکردنەوەی کێشانی قژ و، پێوانەکردنی پەستانی ناو چاو کرد، ئەوە جگە لە نوێترین ئامێری دیجیتاڵی بۆ پشکنینی فۆندوس و وێنەگرتنی تۆڕی چاو.
پاشان دەرفەت بە فێرخوازان درا بەشێوەیەکى مەیدانى بەشەکانى چاو لە نەخۆشخانەکە بەسەر بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان بە شێوەیەکى کردەیی ئاشنایی ڕەوتی کاری ڕۆژانە و هاوکاری نێوان تیمە پزیشکی و تەکنیکییەکان بوون لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەکە بەتایبەت ڕۆڵى تەکنیکارانی چاو لە سیستمی چاودێری تەندروستی و گرنگی کاری پراکتیکی لە بونیاتنانی کارامەیی پیشەیی.