فێرخوازانى بەشى تەکنیکەکانی چاودێری چاو و بینین سەردانى سەنتەرى ئەستەنبوڵ بۆ چاو دەکەن
لە بەردەوامى چالاکیە مەیدانیەکانى سەرۆکایەتى بەشى تەکنیکەکانی چاودێری چاو و بینین لە زانکۆى جیهان-هەولێر کە بۆ فێرخوازانى ڕێکى دەخات، فێرخوازانى قۆناغى یەکەمى بەشەکە سەردانى سەنتەرى ئەستەنبوڵ بۆ چاویان لە شارى هەولێر دەکەن.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێگەوتى (٢٤/٤/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر عەبدولڕەزاق عەبدولسەلام بەڕێوەچوو، سەرەتا فێرخوازانى قۆناغی یەکەم لەلایەن هاوکار ئەحمەد، پسپۆڕی چاو پێشوازییان لێکرا، پاشان ڕوونکردنەوەیەکی وردى لەسەر تەکنیکە مۆدێرنەکانی پشکنینی چاو پێشکەشکرد، بەتایبەت ئەوانەى کە لە سەنتەرەکەیاندا بەکاردەهێنن، پاشان باسى لە جۆرە جیاوازەکانی عەدەسەی پزیشکی و بینایی کرد، لەگەڵ شێوازەکانی دروستکردنی چاویلکە و هەنگاوە وردەکانی پەیڕەوکراو بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی چاویلکە. لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان ئاشناى هەندێک لە کارامەیی بوارەکە کران، وەک پەیوەندیکردن لەگەڵ نەخۆشەکان، تێگەیشتن لە پێداویستییەکانی کڕیاران، پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری بینایی وسوودوەرگرتن لە کات بە شێوەیەکی کارا لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕۆژانەدا.
بەشێوەیەکى سەردان زانستیەکە وەک فێرخوازان باسیان کرد بووە دەرفەتێکى گرنگ بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژینگەى کارکردن و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و ڕایکردنى کارەکان بەشێوەیەکى پیشەیی و زانستى.