فێرخوازانى بەشى زانستی کۆمپیوتەر لە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ئاشناى بەڕێوەبردنی سیستمی پڕۆفیشناڵ دەکرێن
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتى (١٣/١٠/٢٠٢٥)، فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشی زانستی کۆمپیوتەر بە سەردانێکی زانستی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بەسەردەکەنەوەز
ئەم سەردانە، کە لەلایەن یاریدەدەری تاقیگە، خاتوو تەنک پیرۆت حەمزاوە سەرپەرشتی و ڕێنمایی کرا، سەرەتا عمر عبد الخالق کارمەندى کۆمپانیاکە، باسی لایەنە کارگێڕییە گرنگەکانی تۆڕی پەیوەندییەکانی کرد، بۆ ئەوەش ڕوونیکردەوە کە چۆن سیستمی کارپێکردنی لینوکس (Linux) و سیستمەکانی هەڵگرتنی پێشکەوتوو وەک پایەی سەرەکی کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە کارایی و نایابى و، متمانەپێکراوی بەردەوام و، ئاسایشی تەواو بۆ تۆڕی فراوانی کۆمپانیاکە. لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا بە وردی باسی لە ئەرک و بەرپرسیارێتییە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرانی سیستم کرد، بەتایبەتی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕۆڵە تەنها بریتی نییە لە چاودێری تەکنیکی، بەڵکو پێویستی بە شارەزایی تەکنیکی قووڵ، توانایەکی بەرز بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆز و بەپەلە، و پێویستی فێربوونی بەردەوام هەیە بۆ هەنگاوهاویشتن لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی تەکنۆلۆژیا.
لە بەشى کۆتایی قسەکانیدا عمر عبد الخالق جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتن لەم بوارەدا بە شێوەیەکی بەهێز پەیوەستە بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی پیشەیی تایبەت و بەدەستهێنانی ئەزموونی کارکردنی پراکتیکی، بۆ ئەوەش هانى فێرخوازنیدا لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ستانداردە پیشەیی باڵاکان و کارکردنی کاریگەر لەناو تیمێکدا بۆ بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی ئەم ژێرخانە ئاڵۆزانە بە شێوەیەکی کارا.